ئەگەر دەتەوێت ڤیدیۆ لە یوتیوب دابگریت و نازانیت چۆن، ئەوا بۆ فێربوونی ئەم کارە هاتوویتەتە شوێنێکی دروست.
من لەم وتارەدا زۆر بە خێرایی فێرت دەکەم کە لە چ شوێنێک و چۆن ڤیدیۆکانی ناو یوتیوب دابگریت (داونڵۆد بکەیت).
بۆ داگرتنی ڤیدیۆ لە یوتیوب دەتوانیت سوود لەم دوو ڕێگەیە وەربگرە:
١- ڕۆبۆتەکانی تێلیگرام
٢- ماڵپەڕەکان
بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب لە ڕێگەی تێلێگرامەوە، ژمارەیەکی زۆر ڕۆبۆت هەن؛ من لێرەدا دوو دانەیانت پێ دەناسێنم:

یەکەم: ڕۆبۆتی allsaverbot@
بەکارهێنانی ئەم ڕۆبۆتە زۆر ئاسانە؛ لینکی ئەو ڤیدیۆیەی دەتەوێت (چ ڤیدیۆی کورت بێت یان درێژ) کۆپی بکە، پاشان ڕۆبۆتەکە ستارت (Start) بکە و لینکەکە بلکێنە (Paste) و دوگمەی ناردن (Send) دابگرە. دواتر ڕۆبۆتەکە لێت دەپرسێت چ کوالێتییەکت دەوێت بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە لە گەلەریی مۆبایلەکەتدا پاشەکەوت بێت و هەر کاتێک ویستت دەستت پێی ڕابگات؛ تۆ ئەو کوالێتییەی مەبەستتە هەڵدەبژێریت و ڕۆبۆتەکە ڤیدیۆکەت بۆ دەنێرێت و دەتوانیت لە ناو تێلێگرامدا دەستت پێ بگات.
دووەم: ڕۆبۆتی MegasaverBot@
شێوازی بەکارهێنانی ئەم ڕۆبۆتە ڕێک وەک ئەوەی پێشووە و جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە.
بەڵام جگە لە ڕۆبۆتەکان، چەندین ماڵپەڕیش هەن کە دەتوانیت ڤیدیۆکانی لێوە دابگریت، لێرەدا یەکێکیانت پێ دەناسێنین
بچۆ ناو ماڵپەڕی Savefrom.net
لینکەکەت بچەسپێنە، لە تیرە سەوزەکەی تەنیشتی بدە و کەمێک پەڕەکە بەرەو خوارەوە بهێنە.
دواتر ئەو کوالێتییەی دەتەوێت هەڵیبژێرە و لەسەری دابگرە.
پاشان ڕیکلامێک دەکاتەوە، دوگمەی گەڕانەوە دابگرە و چەند چرکەیەک چاوەڕێ بکە،
دواتر ڤیدیۆکەت ئامادەی داگرتنە و لەسەری دابگرە.
ئەگەریش بتەوێت کوالێتی ١٠٨٠ دابگریت، دەبێت بەرنامەکەی دابەزێنیت
دەتوانیت فێرکارییەکە لە رێگەی وێنەوە ببینیت:














