دارەبەن
هەواڵژیری دەستکردمۆبایلفێرکاریزانستیڤیدیۆپۆدکاستپێداچوونەوەووتارتێبینی
دارەبەن

دارەبەن، ماڵی تەکنۆلۆژیا، زانست و ژیری دەستکرد

بابەتەکان

  • هەواڵ
  • ژیری دەستکرد
  • مۆبایل
  • فێرکاری
  • زانستی
  • ڤیدیۆ
  • پۆدکاست
  • پێداچوونەوە
  • ووتار
  • تێبینی

بەستەرە خێراکان

  • سەرەتا
  • دوایین هەواڵەکان
  • گەڕان
  • نووسەران
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی بکە

پەیوەندی

  • info@dareben.com
  • هەر ڕا و بۆچوونێکت هەیە، تکایە لەرێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکە .

مافی کۆپیکردنی هەموو بابەتەکان پارێزراوە بۆ دارەبەن 2726

دروستکراوە بە ❤️ بۆ گەلی کورد

    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI
    محمد ڕەئوف١٤ خەرمانان ٢٧٢٦
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra

    ئۆپن‌ئەی‌ئای (OpenAI) پەردەی لەسەر مۆدێلی ئاڵاهەڵگری ژیری دەستکردی خۆی بە ناوی GPT-6 Astra لادا و ڕایگەیاند کە پێمان ناوەتە ناو سەردەمی ژیری دەستکردی گشتیی (AGI).

    نوێترین مۆدێلی زمانیی گەورەی GPT-6 Astra وەک بازدانێکی نەوەیی لە بوارەکانی وەک ئاسایشی سایبەری، کارە پیشەییەکان، ئەندازیاریی نەرمەواڵە، زانست و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر ناوزەندی دەکات.

    زیرەکیی دەستکردی گشتیی (AGI - Artificial General Intelligence) بریتییە لە جۆرێک لە زیرەکیی دەستکرد کە دەتوانێت وەک مرۆڤ وە باشتریش لە مرۆڤ، لە هەر ئەرکێکی هزری و زەینیدا تێبگات، فێرببێت و ئەنجامی بدات.

    بە پێچەوانەی زیرەکیی دەستکردی (Narrow AI) کە تەنها لە یەک بواری دیاریکراودا کاردەکات (وەک شەترەنج یان ناسینەوەی دەنگ)، AGI خاوەنی هێزی لێکدانەوەی زانیارییەکانە؛ واتە توانای بیرکردنەوەی سەربەخۆ، چارەسەرکردنی کێشە نەبینراوەکان و خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ ژینگەی نوێدا بەبێ پێویستی بە بەرنامە بۆداڕشتنی پێشوەختە.

    ئەم ناساندنە تەنها ناساندنێکی تەکنیکی نەبوو و زۆر زوو گرێ درا بە گفتوگۆیەکی گەورەتر سەبارەت بە «سەردەمی AGI»؛ ئەو شوێنەی کە گرێگ برۆکمان و بەڕێوەبەرانی تری ئۆپن‌ئەی‌ئای هەوڵیان دا نیشانی بدەن کە مۆدێلە نوێیەکە هەم بەتواناتر بووە و هەم لەژێر کۆنتڕۆڵێکی توندوتۆڵتردایە.

    ئۆپن‌ئەی‌ئای: بەخێربێن بۆ سەردەمی AGI

    گرێگ برۆکمان، سەرۆکی ئۆپن‌ئەی‌ئای، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەگەر چەند ساڵێکی تر ئاوڕ لە ڕابردوو بدەینەوە و بپرسین ژیری گشتیی دەستکرد (AGI) لە چ کاتێکدا دروست بوو، پێدەچێت وەڵامەکەی بۆ ئەم قۆناغە و بۆ ئەو مۆدێلە بگەڕێتەوە. ئەو دواتر ڕوونیکردەوە کە دەتوانرێت ئێستا وەک بەشێک لە «سەردەمی AGI» دابنرێت.

    photo_2026-09-06_01-50-58.jpg

    ئەم ناساندنە زیاتر لە ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی GPT-5 و نزیکەی دوو مانگ دوای خستنەڕووی GPT-5.6 ئەنجام درا. بڵاوکردنەوەی GPT-6 Astra بۆ کڕیارانی دامەزراوەیی لە بواری ئاسایشی سایبەری لە ئۆپن‌ئەی‌ئای دەستی پێکردووە و بە وتەی برۆکمان، ئێستاش بۆ هەموو بەکارهێنەرانی Plus، Pro، Business و Enterprise چالاکە.

    ئۆپن‌ئەی‌ئای لە ناساندنی Astra زیاتر لە هەموو شتێک جەختی لەسەر توانستە ئەیجێنت‌تەوەرەکان و لێهاتوویی لە کۆدنوسیندا کرد؛ ئەوەش وەکوو هەوڵێکی ڕوون بۆ ڕاکێشانی کڕیارانی دامەزراوەیی و کێبڕکێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەنترۆپیک (Anthropic) دادەنرێت.

    بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیاکە، GPT-6 Astra دەتوانێت ئەرکە فرەقۆناغییە ئەیجێنت‌تەوەرەکان جێبەجێ بکات، ماڵپەڕی کارا و بەسوود دروست بکات و بەڵگەنامە، خشتە و پێشکەشکاریی (Presentations) «پوختەکراو» بەرهەم بهێنێت. ئۆپن‌ئەی‌ئای هەروەها ئەم مۆدێلەی بە «باشترین مۆدێلی خۆی بۆ ئەندازیاریی نەرمەواڵە» ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە کارکردن لەگەڵ کۆدبەیسی ڕاستەقینە و ئاڵۆزدا کاراییەکی بەهێزتری هەیە.

    لۆژیکی بازرگانیی Astra لەسەر «کارکردن بە کۆمپیوتەر» بنیات نراوە

    لۆژیکی بازرگانیی Astra لەسەر توانای کارکردن بە کۆمپیوتەر (Computer Use) بنیات نراوە. ئۆپن‌ئەی‌ئای دەڵێت مۆدێلەکە دەتوانێت فۆڕمە ئۆنلاینەکان پڕبکاتەوە، تۆمارەکانی CRM نوێ بکاتەوە، ڕۆژژمێرەکان ڕێکبخات، گەڕان لە وێبدا ئەنجام بدات و دەرئەنجامەکان لە بەڵگەنامەیەک یان ئیمەیڵێکدا بنووسێت. هەروەها باسی کارکردن بە سپریدشیتەکان، شیکردنەوەی داتای زانستی لە نۆتبووکی پایتۆن، کارکردن لە Power BI، دروستکردن و تاقیکردنەوەی ماڵپەڕ، کارپێکردنی نەرمەواڵە ئەندازیارییەکانی وەک KiCad و FreeCAD و تەنانەت دامەزراندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نەرمەواڵە کراوە.

    Data Science Tasks (Internal).png

    ئەو کۆمەڵە لێهاتووییە، بە وتەی کۆمپانیاکە، دەتوانێت دۆخی باوی ژیری دەستکردی بگۆڕێت. لە ساڵانی ڕابردوودا، کۆمپانیاکان ناچار بوون مۆدێلەکان بە API (Plugins)، سیستەمەکانی دۆزینەوە و ئامرازی تایبەت بە سیستەمە ناوخۆییەکانیانەوە ببەستنەوە. برۆکمان دەڵێت ئەیجێنتەکانی کارکردن بە کۆمپیوتەر بەشێک لەم چینە تێدەپەڕێنن، چونکە نەرمەواڵەکان لە بنەڕەتەوە ڕووکارێکی گشتییان لەبەردەستدایە؛ هەمان ئەو ڕووکارەی کە مرۆڤ بەکاری دەهێنێت.

    برۆکمان هەروەها وتی کە ئەم بیرۆکەیە بۆ ڕۆژانی سەرەتای ئۆپن‌ئەی‌ئای دەگەڕێتەوە؛ کاتێک کە توێژەران بیریان لە ڕاهێنانی ئەیجێنتێک دەکردەوە کە پشت بە هەمان پێدراو و دەرچووه‌ مرۆییەکانی کارکردن بە کۆمپیوتەر ببەستێت؛ واتە پیکسڵ، تەختەکلیل و ماوس. ئەو وتی هەست دەکات کۆمپانیاکە «یەکەمین ئەیجێنتی بەدەستهێناوە کە بەڕاستی دەتوانێت ئەم کارە بکات».

    مۆدێلی Astra نزیکەی ٤٧٪ خێراترە لە نەوەی پێشوو

    ئۆپن‌ئەی‌ئای دەڵێت کە Astra لە OSWorld 2.0 نمرەی ۷۲٫۶٪ی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا بۆ هەر ئەرکێک نزیکەی ۴۰ خولەک کاتی پێویست بووە. لە بەراورددا، GPT-5.6 Sol گەیشتبووە ۶۵٫۷٪ و بۆ هەر ئەرکێک نزیکەی ۷۵ خولەکی پێویست بوو. لە ڕوانگەی کاتەوە، Astra نزیکەی ٤٧٪ خێراتر کاری کردووە.

    کۆمپانیاکە هەروەها نیشانی دا کە مۆدێلەکە دەتوانێت کاره‌کانی وەک دروستکردنی کایەیەکی سێ‌ڕەهەندیی تا ئامادەکردنی ڕێککەوتننامەیەکی یاسایی ئەنجام بدات و هاوکات داواکارییە ناپەیوەندیدارەکانی تریش بەڕێوە بەرێت.

    ژمارەکان و بانگەشەکان

    ئایدان کلارک، توێژەری ئۆپن‌ئەی‌ئای، لەم کۆبوونەوەیەدا Astraی وەک دەرئەنجامی گەورەترین بازدانی ڕاهێنان لە مێژووی کۆمپانیاکە وەسف کرد. بە وتەی ئەو، ئەم مۆدێلە یەکەمین مۆدێلی OpenAIیە کە بە زیاتر لە ۱۰۰٬۰۰۰ یەکە لە ژێرخانی Stargate ڕاهێنراوە و یەکەمین مۆدێلە کە تێیدا مۆدێلەکانی پێشوو ڕۆڵێکی سەرەکییان لە چاودێریکردنی ڕاهێنانی نەوەی داهاتوودا هەبووە.

    کلارک وتی بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی لە قۆناغی پێش‌ڕاهێناندا شوێنپێیان هەڵگیراوە، بازدان لە Solـەوە بۆ Astra گەورەترە لەو بازدانەی کە Sol بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشوو نیشانی دابوو.

    برۆکمان دەڵێت هەمووان پێناسەیەکی جیاوازیان بۆ AGI هەیە و کاتێک ئۆپن‌ئەی‌ئای دەستی بە کار کرد، وا دادەنرا ساتێکی ڕوون و دیاریکراو هەبێت کە هەمووان بڵێن «ئەوەیە AGI». بە وتەی ئەو، شتێکی وا ڕووی نەداوە و بابەتەکە بە ڕادەیەکی زۆر تەمومژاویتر بووە لە چاوەڕوانیی سەرەتایی. پرسیاری لێکرا ئایا Astra خۆی دەکەوێتە چوارچێوەی AGI؟ وتی لە ڕوانگەی خۆیەوە «ئێمە گەیشتووینەتە ئەو خاڵە» و ئاماژەی بەوەش کرد کە «بەڵگەی قبووڵکراو» بۆ ئەم تێگەیشتنە بوونی هەیە.

    ڕۆڵی حکومەت و ڕاهێنانی خۆڕسکتر

    ئۆپن‌ئەی‌ئای و ڕکابەرەکانی لەم دوایییەدا ڕازی بوون بەوەی حکومەتی ئەمریکا مۆدێلەکانیان پێش بڵاوکردنەوە هەڵبسەنگێنێت و Astraیش لەم یاسایە بەدەر نەبوو. برۆکمان بە ڕۆژنامەنووسانی وت کۆمپانیاکە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی لەگەڵ حکومەتدا ئەنجام داوە و لە لایەنی بەرامبەرەوە هیچ داواکارییەک بۆ گۆڕینی گاردی ئەمنی یان بابەتە هاوشێوەکان نەخراوەتە ڕوو.

    ئایدان کلارک، جێگری بەشی توێژینەوە و ڕاهێنانی ئۆپن‌ئەی‌ئای، Astraی وەک یەکەم مۆدێلی ئەم کۆمپانیایە دانا کە مۆدێلەکانی پێشوو لە چاودێریکردنی ڕاهێنانەکەیدا ڕۆڵێکی «گەورەیان» هەبووە. ئەو ئاماژەی بە ڕەوتێک کرد کە ژیری دەستکرد خۆی، خۆی بنیات دەنێت. بەو شیوازەی کە سیستەمەکانی ژیری دەستکرد بەشێک لە ڕاهێنان، کۆدنوسین و تەنانەت دروستکردنی وەشانە پێشکەوتووەکانی خۆیان بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی مرۆڤ دەبەنە پێشەوە.

    تاگەکان:
    ژیری دەستکردزیرەکیی دەستکردئەی ئایai
    هاوبەشی بکە:
    محمد ڕەئوف
    محمد ڕەئوف

    دامەزرێنەر

    ئامانجم خزمەت و پەرەپێدانی زمانی کوردیە لەسەر ئینتەرنێت.

    شوێنی ڕیکلام

    بۆ ڕیکلام لێرە پەیوەندیمان پێوە بکە

    هەواڵی زیاتر لەژیری دەستکرد

    دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان

    بینینی زیاتر
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    AGI
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان
    ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا AGI ئێنڤیدیا
    ژیری دەستکرد

    ئێنڤیدیا: گەیشتووینەتە ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا

    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا (Nvidia) ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە زۆربەی بوارەکاندا گەیشتووەتە ژیری دەستکردی مرۆڤ‌ئاسا (AGI)

    محمد ڕەئوف•٦ خەرمانان
    گالاکسی S26 FE سامسۆنگ ئێس 26 ئێف ئی
    مۆبایل

    مۆبایلی گالاکسی S26 FE نمایش کرا

    سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی S26 FEـی بە ڕووکاری One UI 9، سێ کامێرا، پاتریی ۴٬۹۰۰ میلی‌ئەمپێر/کاتژمێری و پاڵپشتیی حەوت ساڵەی نەرمەواڵە ناساند

    محمد ڕەئوف•٥ خەرمانان
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان
    ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا AGI ئێنڤیدیا
    ژیری دەستکرد

    ئێنڤیدیا: گەیشتووینەتە ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا

    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا (Nvidia) ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە زۆربەی بوارەکاندا گەیشتووەتە ژیری دەستکردی مرۆڤ‌ئاسا (AGI)

    محمد ڕەئوف•٦ خەرمانان
    گالاکسی S26 FE سامسۆنگ ئێس 26 ئێف ئی
    مۆبایل

    مۆبایلی گالاکسی S26 FE نمایش کرا

    سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی S26 FEـی بە ڕووکاری One UI 9، سێ کامێرا، پاتریی ۴٬۹۰۰ میلی‌ئەمپێر/کاتژمێری و پاڵپشتیی حەوت ساڵەی نەرمەواڵە ناساند

    محمد ڕەئوف•٥ خەرمانان

    پێشنیاری سەرنووسەر

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    هەواڵە پەیوەندیدارەکان

    ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا AGI ئێنڤیدیا
    ژیری دەستکرد

    ئێنڤیدیا: گەیشتووینەتە ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا

    محمد ڕەئوف•٦ خەرمانان
    ژیری دەستکرد بۆ دروست کردنی ڤیدیۆ
    ژیری دەستکرد

    عەلی بابا مۆدێلی Wan3.0 ناساند؛ بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ

    محمد ڕەئوف•٤ خەرمانان
    جێمنای بەخۆڕایی زیرەکی دەستکرد
    ژیری دەستکرد

    گوگڵ بەشداریکردنی یەک ساڵەی خۆڕایی ژیری دەستکردی جێمنای ڕاگەیاند

    محمد ڕەئوف•٣١ گەلاوێژ
    گوگڵ جێمنای 3.7 فلاش
    ژیری دەستکرد

    جێمنای ۳٫۷ فلاش (Gemini 3.7 Flash)ی بە پێشکەوتنێکی گەورە لە کۆدنوسین و پەرەپێدانی وێبدا بڵاوکرایەوە

    محمد ڕەئوف•٢٣ گەلاوێژ