گوگڵ بەشداریکردنی (Subscription) یەک ساڵەی بێبەرامبەری ژیری دەستکردی جێمنای بۆ خوێندکارانی لە سەرانسەری جیهاندا ڕاگەیاند.
گوگڵ لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا لە ئەمریکا، پلانەکانی بەشداریکردنی ژیری دەستکردی خۆی بۆ ماوەی یەک ساڵ بە شێوەیەکی تەواو بێبەرامبەر (بێ بەرامبەر/Free) خستە بەردەست خوێندکاران. هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا، کۆمەڵێک ئامرازی خوێندن و تایبەتمەندیی پێشکەوتوو بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی فێربوون ناسێنران.
گوگڵ دەڵێت ئەو خوێندکارانەی لە ئەمریکا مەرجەکانیان تێدایە، دەستیان بە بەشداریکردنی یەک ساڵەی Google AI Pro بە بەهای مانگانەی ۱۹٫۹۹ دۆلار دەگات. ئەم پاکێجە بریتییە لە چوار هێندە بەکارهێنانی زیاتر لە جێمنایدا، دەستپێگەیشتن بە مۆدێلی Spark، تێکەڵکردن لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی Gmail و Docs، پێنج تێرابایت بیرگەی هەوری (Cloud Storage) و خزمەتگوزاریی Google Health Premium.
خوێندکارانی دەرەوەی ئەمریکاش دەتوانن سوود لە بەشداریکردنی یەک ساڵەی بێبەرامبەری Google AI Plus وەربگرن کە دەستپێگەیشتن بە مۆدێلی Omni، دوو هێندە توانای بەکارهێنانی زیاتر و ۴۰۰ گێگابایت بیرگەی هەوری دابین دەکات. سەرەڕای ئەوەش، کڕینی پاکێجێکی تێکەڵاو بە داشکاندنی ۷۰٪ بۆ خزمەتگوزاریی یوتیوب پریمیۆم (YouTube Premium) لەبەرچاو گیراوە.
بەشی تایبەت بە خوێندکاران لە جێمنای
ژیری دەستکردی جێمنای بەشێکی تایبەتی بە ناونیشانی gemini.google.com/students هەیە کە تایبەتمەندیی وەک دەفتەری تێبینیی ژیر، فلاشکارت و تاقیکردنەوەکان دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران. هەروەها تایبەتمەندیی وێناکردنی سێڕەهەندیی کارلێککار و تێکەڵکردنی توێژینەوەی قووڵ (Deep Research) لەگەڵ بەشی Gemini Live لە ئەمڕۆوە بۆ هەموو بەکارهێنەران چالاک کراوە.
چۆنیەتی چالاک کردنی پلانی خۆڕایی جێمنای پڕۆ
پێویستە بۆ چالاک کردنی پلانی یەک ساڵەی خۆڕایی جێمنای پڕۆ ئیمەیلێکی زانکۆت هەبێت بە پاشگری edu یا ac و هتد، و بە گوگڵی بسەلمێنیت کە خوێندکاریت. پلانی خۆڕایی یەکساڵەی جێمنای پڕۆ تەنیا بۆ خوێندکارانی ئەمریکایە و پێویستە ئیمەیلی زانکۆیەکی ئەمریکیت هەبێت؛ ئەگەرنا پلانی خۆڕایی بۆ سەرانسەری جیهان، پلانی Google AI Plusـە. بۆ وەرگترنی پلانی خۆڕایی جێمنای پڕۆ لەم بەستەرەوە داواکاری بنێرە: https://one.google.com/ai-student












