دارەبەن
هەواڵژیری دەستکردمۆبایلفێرکاریزانستیڤیدیۆپۆدکاستپێداچوونەوەووتارتێبینی
دارەبەن

دارەبەن، ماڵی تەکنۆلۆژیا، زانست و ژیری دەستکرد

بابەتەکان

  • هەواڵ
  • ژیری دەستکرد
  • مۆبایل
  • فێرکاری
  • زانستی
  • ڤیدیۆ
  • پۆدکاست
  • پێداچوونەوە
  • ووتار
  • تێبینی

بەستەرە خێراکان

  • سەرەتا
  • دوایین هەواڵەکان
  • گەڕان
  • نووسەران
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی بکە

پەیوەندی

  • info@dareben.com
  • هەر ڕا و بۆچوونێکت هەیە، تکایە لەرێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکە .

مافی کۆپیکردنی هەموو بابەتەکان پارێزراوە بۆ دارەبەن 2726

دروستکراوە بە ❤️ بۆ گەلی کورد

    زانستی

    تێسلا ڕۆدستەر؛ ئۆتۆمبێلی فڕیوی ئیلۆن مەسک نمایش کرا

    ئیلۆن مەسک نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی تێسلا ڕۆدستەر ناساند کە ئۆتۆمبێلێکی فڕیوە
    محمد ڕەئوف٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٦
    سەیارەی تێسلا ڕۆدستەر | tesla roadster

    نەوەی نوێی تێسلا لە نمایشێکی کورتدا فڕی، بە سەرەوژێری جووڵایەوە و تەنها لە ماوەی ۰٫۸۱ چرکەدا گەیشتە خێرایی ۹۷ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

    ئیلۆن ماسک بەڵێنی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی فڕیوی دابوو و سەرئەنجام ڕۆدستەری تێسلا بەڵێنەکەی بردەسەر. ڕۆدستەری نەوەی نوێ دوای نزیکەی دەیەیەک لە پەرەپێدان، لە نمایشێکی سەرنجڕاکێشدا بە سەرەوژێری جووڵایەوە، بۆ ماوەیەکی کورت لە هەوادا فڕی و لە کەمتر لە یەک چرکەدا گەیشتە خێرایی ۹۷ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا (۰ بۆ ۶۰ میل لە کاتژمێرێکدا). هەرچەندە خستنەڕووی کۆتایی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەری زۆرە لەگەڵ سنووردارێتی و مەرجی یاسایی و ئەمنیی قورسدا بێت.

    تێسلا ڕۆدستەری نەوەی نوێی خۆی لە ڕێوڕەسمێکدا لە واکۆ (Waco) لە ویلایەتی تەکساس نمایش کرد. بەرنامەکە کەمتر لە ۳۰ خولەکی خایاند و زیاتر لە نمایشێکی سحراوی دەچوو وەک لە ناساندنی باوی بەرهەمێکی بازرگانی.

    tesla-roadster-reveal-event-6ad19eefaa61e6a15f1a6413.webp

    هیچ هەواڵێک لە نرخ، مۆدێلەکان و ڕێکەوتی خستنەڕوو نییە

    هیچ هەواڵێک لەسەر نرخ، مۆدێلەکان، ڕێککەوتی خستنەبازاڕ یان وردەکارییە باوەکانی تر نەبوو و ماسک تەنها بەڵێنی ئەوەی دا کە بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی ۲۰۲۸دا دەست پێبکات. نزیکەی ۹ ساڵ بەسەر ناساندنی سەرەتاییدا تێپەڕیوە، بەڵام ئامادەبووان زیاتر لە هەموو شتێک بۆ بینینی فڕینی ئۆتۆمبێلێک هاتبوون و تێسلا بە تەواوی هەمان دیمەنی خستە پێش چاویان.

    ڕۆدستەر سەرەتا لە ڕامپێکی (سەربەرەوژوور)ـێکی زۆر بەرز سەرکەوت و بە پشتبەستن بە هێزی بەرەوخوارەوەی (Downforce) سەرسوڕهێنەر، بە ڕێڕەوە ستوونییەکەوە نووسا. ئۆتۆمبێلەکە دوای گەیشتن بە لوتکەی ڕامپەکە، بە یارمەتیی پاڵنەرەکانی گازی سارد (Cold-gas thrusters) سووڕایەوە و بە هێمنی گەڕایەوە سەر زەوی. سیستەمی مژینی سەر بنەمای پانکە (Fan-suction) کە لەلایەن سپەیس‌ئێکسەوە دابین کراوە و لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا دانراوە، دەتوانێت هێزی مژین تا ۲ جی (2g) دروست بکات.

    tesla-roadster-rocket-engine-detail-6ad19d23aa61e6a15f1a6406.webp

    بزوێنەری مووشەک لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا

    ڕۆدستەر پاشان بەسەر بەرهەمەکانی تری تێسلادا فڕی و تێپەڕی کە بریتی بوون لە تێسلا مۆدێل ۳، مۆدێل Y، سایبەرترەک، تێسلا سێمی (Semi) و سایبەرکاب. ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی فڕیندا جووڵەیەکی ئەنجام دا کە لارس مۆراڤی، جێگری بەشی ئەندازیاریی تێسلا، بە «کیک‌فلیپ» (Kickflip) ناوزەدی کرد. ماسک ڕوونی کردەوە کە ڕۆدستەر لە پاڵنەرەکانی کۆنتڕۆڵی دۆخ و پاڵنەرە سەرەکییەکان لە بەشی دواوە سوود وەردەگرێت و هەر بۆیە توانای هاوشێوەی مووشەکی هەیە.

    ئیلۆن ماسک دەڵێت: «لە کرداردا دەتوانێت وەک مووشەک بفڕێت. دەتوانێت تەقلە لێبدات و جووڵەی جیمناستیکی شێتانە بکات؛ بەڕاستی هەر کارێک کە پێت خۆش بێت. بێگومان دەبێت بڵێم مەرج نییە ڕووبەڕووی ئۆتۆمبێلێک بووبێتینەوە کە بۆ زۆرترین ئاستی سەلامەتی گونجێنرابێت، بەڵام پلەی سەرگەرمی دەگەیەنێتە ۱۱ لە ۱۰.»

    ڕۆدستەر خاوەنی دوو تانکی هەوای ئێجگار پڕگوشارە بە قەبارەی تێکڕای ۶۰۰ لیتر کە نزیکەی ۲۵۰ کیلۆگرام هەوا لە خۆیاندا هەڵدەگرن. ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئەنجامدانی مانۆڕەکان لە ۱۰ نۆزڵ سوود وەردەگرێت و تەنانەت دەتوانێت بەبێ پێویستی بە ماددەی کیمیایی تایبەتی سووتەمەنی، تانکەکەی خۆی دووبارە پڕ بکاتەوە. هەوای پەستێنراوی کۆکراوە ئەو هێزەی پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە و ئەنجامدانی جووڵە نمایشکراوەکان دابین دەکات.

    خستنەڕووی وەشانێکی لەم شێوەیە بۆ بەکارهێنەری ئاسایی زۆر دوور لە چاوەڕوانی دەردەکەوێت، تەنانەت سەرەڕای بانگەشەی ماسک کە دەڵێت ڕۆدستەر بەڕاستی ئۆتۆمبێلێک دەبێت کە لەسەر شەقامەکان هاتوچۆ بکات. تێسلا بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی وەها دەبێت مەرجە توندەکانی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا (FAA) و فەرمانگەی نیشتمانیی سەلامەتیی هاتوچۆی شاڕێگاکانی ئەمریکا (NHTSA) پەیڕەو بکات. بەرهەمهێنان ڕەنگە بەپێی بەڵێنی ماسک لە ساڵی ۲۰۲۸دا دەست پێبکات، یان پڕۆژەکە دەیەیەکی تر بە بەڵێنی بەدینەهاتوو و وادەی لەدەستچووەوە بەردەوام بێت.

    tesla-roadster-night-sky-6ad19d37aa61e6a15f1a640f.webp

    ئیلۆن ماسک: ڕۆدستەر کۆتا و باشترین ئۆتۆمبێلی شۆفێرتەوەرە لە جیهاندا

    ماسک خۆی ڕۆدستەری بە «کۆتا و باشترین ئۆتۆمبێلی شۆفێرتەوەر» ناوبرد. لارس مۆراڤی دەڵێت تێسلا ئیلهامی لە دیزاینە ئاسمانییەکان، لەوانە فڕۆکەی سیخوڕیی SR-71 Blackbird، وەرگرتووە. ئەم ئۆتۆمبێلە دووکەسییە خاوەنی کوورسیگەلێکە کە ڕاستەوخۆ لە نێو شاسییەکەدا داڕێژراون. لەغاو (سوکان) و سیستەمەکانی لێخوڕینی لە تەکنەلۆژیای کۆنتڕۆڵی ئەلیکترۆنیی بێ بەستنەوەی میکانیکی (Steer-by-wire) کەڵک وەردەگرن. پاڵنەرەکان و پانکەکان لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە و لە دەوری بەشی دیفیووزەردا دانراون و باڵێکی پاشەوەی کۆبۆوەش هێزی داونفۆڕسی زیاتر بەرهەمدەهێنێت.

    تێسلا پێشتر وتبووی ڕۆدستەر دەتوانێت لە کەمتر لە یەک چرکەدا لە دۆخی وەستانەوە بگاتە خێرایی ۹۷ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە میانەی ئەم ڕێوڕەسمەدا بانگەشەی تۆمارکردنی کاتی ۰٫۸۱ چرکەی کرد. ماسک ڕوونی کردەوە کە زیادکردنی هێزی سەپێنراو هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی بارستایی ئۆتۆمبێلەکە، تاودان زیاتر دەکات. بە وتەی ئەو، وەشانی بازرگانی دەبێت ئەو ریکۆردەی نمایشکراوە باشتریش بکات.

    tesla-roadster-interior-design-6ad19d2caa61e6a15f1a6409.webp

    بە وتەی ماسک: «پێم وایە دەبێت بگەینە نزیکەی نیوەی خێرایی دەنگ؛ ماخ ۰٫۵ و ڕەنگە کەمێکیش زیاتر.» بانگەشەیەکی لەم چەشنە جارێکی تر سروشتی تاقیکاری و سنوورە نائاساییەکانی ئەم پڕۆژەیە نیشان دەدات. لە هەمان کاتدا، پرسیار دەربارەی ئاستی کرداریبوونی ئەم تایبەتمەندییانە لە وەشانێکی جادەیی و شیاوی فرۆشتندا هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە.

    کڕیارە سەرەتاییەکان زۆر زوو پێشەکیی ۵۰ هەزار دۆلارییان دا و بڕی پارەی یەدەگکردنی وەشانی سنوورداری Founders Series گەیشتە ۲۵۰ هەزار دۆلار. ئەو پارانەی دران لە ڕاستیدا قەرزی بێ‌سوود بوون کە یارمەتیی دابینکردنی دارایی پلانەکانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی تێسلایان دەدا. تێسلا دوای ماوەیەک بە جۆرێک ڕەفتاری کرد وەک ئەوەی ڕۆدستەری لەبیر کردبێت و پڕۆژەکە بووە یەکێک لە دیارترین نموونەکانی بەرهەمی ناسێنراو بەڵام بڵاونەکراوە (Vaporware).

    ماسک لە هەندێک کاتی تردا هەوڵی دا گرنگیی ڕۆدستەر کەمتر نیشان بدات و بە بابەتێکی بچووکی دانا کە لە ڕووی داراییەوە گۆڕانکارییەکی گەورە بۆ تێسلا دروست ناکات. ئەو ئەم ئۆتۆمبێلەی زیاتر وەک پڕۆژەیەکی ئەندازیاریی هاوبەشی تێسلا و سپەیس‌ئێکس پێناسە کردووە و بە سەرنجدان بە سروشتی تاقیکارییەکەی تەنانەت پرسیویەتی ئایا هێشتا دەتوانرێت ڕۆدستەر وەک ئۆتۆمبێل پێناسە بکرێت؟ بەشێک لە شیکارکاران تیۆرییەکیان هێناوەتە ئاراوە کە گەڕانەوەی ڕۆدستەر وەک هەوڵێک بۆ ئامادەکردنی زەمینەی دەنگۆی یەکگرتنەوەی تێسلا و سپەیس‌ئێکس دەبینێت.

    تاگەکان:
    تێسلائۆتۆمبێلئیڵۆن مەسک
    هاوبەشی بکە:
    محمد ڕەئوف
    محمد ڕەئوف

    دامەزرێنەر

    ئامانجم خزمەت و پەرەپێدانی زمانی کوردیە لەسەر ئینتەرنێت.

    شوێنی ڕیکلام

    بۆ ڕیکلام لێرە پەیوەندیمان پێوە بکە

    هەواڵی زیاتر لەزانستی

    دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان

    بینینی زیاتر
    جێمنای ئارگۆن 4 | gemini argon 4
    ژیری دەستکرد

    جێمنای ئارگۆن 4 بەردەست خرا

    بە هێزترین ژیری دەستکردی گوگڵ، جێمنای ئارگۆن 4 بەردەست خرا. ئەنجامدانی ئەرکە ئاڵۆزەکانی وەکوو بەرنامەنووسی و بەرگریی سایبەری خاڵی بەهێزی ئەو مۆدێلەیە

    محمد ڕەئوف•٢٥ ڕەزبەر
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra
    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI

    محمد ڕەئوف•١٤ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان
    جێمنای ئارگۆن 4 | gemini argon 4
    ژیری دەستکرد

    جێمنای ئارگۆن 4 بەردەست خرا

    بە هێزترین ژیری دەستکردی گوگڵ، جێمنای ئارگۆن 4 بەردەست خرا. ئەنجامدانی ئەرکە ئاڵۆزەکانی وەکوو بەرنامەنووسی و بەرگریی سایبەری خاڵی بەهێزی ئەو مۆدێلەیە

    محمد ڕەئوف•٢٥ ڕەزبەر
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra
    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI

    محمد ڕەئوف•١٤ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان

    پێشنیاری سەرنووسەر

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    هەواڵە پەیوەندیدارەکان

    یەکەمین داتاسەنتەری بایۆلۆجی لە جیهان
    زانستی

    یەکەمین داتاسەنتەری بایۆلۆجی لە جیهاندا کەوتە کار

    محمد ڕەئوف•٣١ گەلاوێژ
    بۆشایی ئاسمان
    زانستی

    بازرگانیی خاشاک؛ پاککردنەوەی بۆشایی ئاسمان دەبێت بە بزنسێکی ملیارد دۆلاری؟

    محمد ڕەئوف•١٩ گەلاوێژ
    ئەم ڕۆبۆتە توانای ڕۆیشتن بە کەسانی ئیفلیج دەدات
    زانستی

    ئەم ڕۆبۆتە توانای ڕۆیشتن بە کەسانی ئیفلیج دەدات

    محمد ڕەئوف•١٦ گەلاوێژ
    یەکەمین جلوبەرگی جیهان بە پانێڵی خۆرەتاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نمایش کرا
    زانستی

    یەکەمین جلوبەرگی جیهان بە پانێڵی خۆرەتاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٨ گەلاوێژ