دارەبەن
هەواڵژیری دەستکردمۆبایلفێرکاریزانستیڤیدیۆپۆدکاستپێداچوونەوەووتارتێبینی
دارەبەن

دارەبەن، ماڵی تەکنۆلۆژیا، زانست و ژیری دەستکرد

بابەتەکان

  • هەواڵ
  • ژیری دەستکرد
  • مۆبایل
  • فێرکاری
  • زانستی
  • ڤیدیۆ
  • پۆدکاست
  • پێداچوونەوە
  • ووتار
  • تێبینی

بەستەرە خێراکان

  • سەرەتا
  • دوایین هەواڵەکان
  • گەڕان
  • نووسەران
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی بکە

پەیوەندی

  • info@dareben.com
  • هەر ڕا و بۆچوونێکت هەیە، تکایە لەرێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکە .

مافی کۆپیکردنی هەموو بابەتەکان پارێزراوە بۆ دارەبەن 2726

دروستکراوە بە ❤️ بۆ گەلی کورد

    زانستی

    بازرگانیی خاشاک؛ پاککردنەوەی بۆشایی ئاسمان دەبێت بە بزنسێکی ملیارد دۆلاری؟

    کەڵەکەبوونی هەزاران پارچە خاشاکی بۆشایی ئاسمان و پارچەی هاژەکە جێهێڵدراوەکان لە خولگەی زەویدا، ڕێگەی بۆ دروستبوونی ئابووریەکی نوێی پڕقازانج خۆش کردووە
    محمد ڕەئوف١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٦
    بۆشایی ئاسمان

    کەڵەکەبوونی هەزاران پارچە خاشاکی بۆشایی ئاسمان و پارچەی هاژەکە جێهێڵدراوەکان لە خولگەی زەویدا، ڕێگەی بۆ دروستبوونی ئابووریەکی نوێی پڕقازانج خۆش کردووە.

    هەزاران مانگی دەستکرد لە دەوری زەوی دەخولێنەوە و دوای کۆتایی هاتنی تەمەنیان، لەگەڵ ئەو ڕۆکێتانەی کە ناردوویانن بۆ خولگە، لە بۆشایی ئاسماندا دەمێنێنەوە. کەوتنەخوارەوەی قۆناخێکی سەرەوەی ڕۆکێتی فالکۆن ۹ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس (SpaceX) بۆ سەر مانگ، دوای ساڵێک وێڵبوون لە ڕێگەیەکی کۆنتڕۆڵنەکراودا، جارێکی تر سەرنجی شارەزایانی بۆ مەترسییەکانی ئەم خاشاکە سەرگەردانانە ڕاکێشا.

    بەپێی ڕاپۆرتێکی CNBC، مانگە دەستکردە پەککەوتووەکان، پارچە ڕۆکێتە بەکارهاتووەکان و پاشماوەکانی تری بۆشایی ئاسمان دەتوانن ساڵانێک لە خولگەدا بێن و بچن؛ دۆخێک کە دەبێتە هۆی قەرەباڵغبوونی لەڕادەبەدەری ژینگەی بۆشایی ئاسمان و زیادبوونی مەترسیی خۆبەیەکدادان. ئێستا گروپێک لە کۆمپانیا تایبەتەکان خەریکی وەبەرهێنانن لەسەر بیرۆکەی پاککردنەوەی ئەم خاشاکانە و خزمەتگوزاری مانگە دەستکردەکان پێش ئەوەی بەرکەوتەیان هەبێت لەگەڵ خاشاک.

    ژێرخانی بۆشایی ئاسمان بووەتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ ئابووریی جیهانی و لە هەموو شتێکدا لە مامەڵە داراییەکان و GPSەوە بگرە تا پێشبینیکردنی کەشوهەوا و بەدواداچوونی ڕۆکێتەکان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت.

    نەخشە کارلێککارەکان (Interactive Maps) دەریدەخەن کە لە ئێستادا نزیکەی ۳۰ هەزار تەن لە بۆشایی ئاسماندا شوێنپێیان دیارە کە تەنها نزیکەی ۱۸ هەزار و ۵۰۰ دانەیان مانگی دەستکردی چالاکن و ئەوانی تر پارچەی تێکچوو یان جەستەی ڕۆکێتەکان پێکدەهێنن.

    ئەندرو فایۆلا، جێگری بازرگانیی کۆمپانیای خزمەتگوزاریی خولگەیی Astroscale دەڵێت: «بۆشایی ئاسمان سەرمایەیەکی گشتیی جیهانییە و ئێمە خەریکی پیسکردنین. بەڕاستی دەبێت پاکی بکەینەوە؛ چونکە پەرەسەندنی فەرهەنگی بەکارهێنان و فڕێدانی ئامێرەکان لە بۆشایی ئاسماندا، دەرئەنجامی قورسی بەدوادادێت.»

    تەنانەت پارچەی زۆر بچووکی زبڵ و خاشاک کە بە خێرایی هەزاران کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دەجووڵێنەوە، دەتوانن زیانی کوشندە بە مانگە دەستکردەکان بگەیەنن یان جلی ئاسمانگەڕەکان لە کاتی کاکرکردن لە دەرەوەی کەشتیی بۆشاییدا بدڕێنن. ئەسترۆسکەیڵ (Astroscale)، توانای بەستنەوە بە کەشتییەکی تری بۆشایی لە خولگەدا لە ڕێگەی سیستەمی مژینی موگناتیسییەوە نیشانداوە. ئەم کارە لە بارودۆخێکدا کە تەنەکان لە خولگەی نزمدا بە خێرایی ۷ تا ۸ کیلومەتر لە چڕکەیەکدا دەجووڵێنەوە، زۆر ئەستەم دەبێت.

    تیم فلۆرەر، سەرۆکی بەشی خاشاکی بۆشایی ئاسمانی ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا (ESA) دەڵێت: «مانگە دەستکردە چالاکەکان دەبێت بۆ هەڵهاتن لە ڕێڕەوی مانگە دەستکردەکانی تر و پارچە خاشاکەکان، مانۆڕی ڕێگری لە بەیەکدادانی زۆر ئەنجام بدەن. تەنانەت ئەگەر هیچ مانگێکی دەستکردی نوێش ڕەوانە نەکرێت، بڕی خاشاکەکان لە خولگەدا هەر ڕوو لە زیادبوون دەکات؛ چونکە تەنەکان خێراتر لە خێرایی چوونەژوورەوەی سروشتی بۆ بەرگەهەوا، لە تێکچوون و هەڵوەشاندنەوەدان.»

    ستارتئەپی ClearSpaceیش بازاڕی پاککردنەوە وەک بەشێک لە دەرفەتێکی گەورەتر بۆ پشکنین، چاککردنەوە و ڕاگرتنی کەشتییە بۆشاییەکان لە خولگەدا دەبینێت. ئەم کۆمپانیایە بە پاڵپشتی ئاژانسە بۆشاییەکانی ئەوروپا، مانگێکی دەستکردی بە پەنجەکێک گەشەپێداوە کە دەتوانێت خاشاکەکان ڕاو بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ زەوی یان ئاڕاستەیان بکات بەرەو گۆڕستانی بۆشایی ئاسمان.

    لوک پیگە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کلیرسپەیس دەڵێت: «ئێمە لە ڕاستیدا چینێکی خزمەتگوزاری بۆ ژێرخانی بۆشایی ئاسمان بنیات دەنێین. ئەگەر خزمەتگوزاری چاککردنەوە و ڕاگرتن بوونی نەبووایە، شاڕێگاکانی ئێمە پڕ دەبوون لە ئۆتۆمبێلی تێکچوو؛ بۆشایی ئاسمانیش بەشێوەیەکی بەرچاو پێویستی بە ژێرخانی خزمەتگوزاریی لەم شێوەیە دەبێت.»

    لە ئەگەری فراوانتر بوونی زبڵ و خاشاک لە ئاسماندا، بە دڵنیاییەوە بازرگانییەکی گرانبەها بۆ پاککرندەوە و چاودێری سیستەمە هەستیارەکانی ناو بۆشایی ئاسمان دروست دەبێت.

    تاگەکان:
    بۆشاییبازرگانی
    هاوبەشی بکە:
    محمد ڕەئوف
    محمد ڕەئوف

    دامەزرێنەر

    ئامانجم خزمەت و پەرەپێدانی زمانی کوردیە لەسەر ئینتەرنێت.

    شوێنی ڕیکلام

    بۆ ڕیکلام لێرە پەیوەندیمان پێوە بکە

    هەواڵی زیاتر لەزانستی

    دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان

    بینینی زیاتر
    سەیارەی تێسلا ڕۆدستەر | tesla roadster
    زانستی

    تێسلا ڕۆدستەر؛ ئۆتۆمبێلی فڕیوی ئیلۆن مەسک نمایش کرا

    ئیلۆن مەسک نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی تێسلا ڕۆدستەر ناساند کە ئۆتۆمبێلێکی فڕیوە

    محمد ڕەئوف•٢٩ ڕەزبەر
    جێمنای ئارگۆن 4 | gemini argon 4
    ژیری دەستکرد

    جێمنای ئارگۆن 4 بەردەست خرا

    بە هێزترین ژیری دەستکردی گوگڵ، جێمنای ئارگۆن 4 بەردەست خرا. ئەنجامدانی ئەرکە ئاڵۆزەکانی وەکوو بەرنامەنووسی و بەرگریی سایبەری خاڵی بەهێزی ئەو مۆدێلەیە

    محمد ڕەئوف•٢٥ ڕەزبەر
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra
    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI

    محمد ڕەئوف•١٤ خەرمانان

    پێشنیاری سەرنووسەر

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    هەواڵە پەیوەندیدارەکان

    سەیارەی تێسلا ڕۆدستەر | tesla roadster
    زانستی

    تێسلا ڕۆدستەر؛ ئۆتۆمبێلی فڕیوی ئیلۆن مەسک نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٩ ڕەزبەر
    یەکەمین داتاسەنتەری بایۆلۆجی لە جیهان
    زانستی

    یەکەمین داتاسەنتەری بایۆلۆجی لە جیهاندا کەوتە کار

    محمد ڕەئوف•٣١ گەلاوێژ
    ئەم ڕۆبۆتە توانای ڕۆیشتن بە کەسانی ئیفلیج دەدات
    زانستی

    ئەم ڕۆبۆتە توانای ڕۆیشتن بە کەسانی ئیفلیج دەدات

    محمد ڕەئوف•١٦ گەلاوێژ
    یەکەمین جلوبەرگی جیهان بە پانێڵی خۆرەتاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نمایش کرا
    زانستی

    یەکەمین جلوبەرگی جیهان بە پانێڵی خۆرەتاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٨ گەلاوێژ