کۆمپانیای ئانکەر لە پێشانگای CES 2025 بەرهەمێکی نمایش کرد کە بانگەشە دەکات یەکەمین پانێڵی خۆرەتاوی جیهانە کە شیاوی لەبەر کردن بێت.
بەکارهێنەر دەتوانێت بە لەبەر کردنی جلەکە و چوونە بەر خۆر، وزەی کارەبا بەرهەم بهێنێت. ئەو جلە بە لایەنی زۆرەوە توانایی بەرهەمهێنانی 30 وات کارەبای هەیە و دەتوانێت مۆبایل بارگاوی بکاتەوە؛ هەروەها دەتوانێت لەکاتی پێویستدا گەرما بەرهەم بهێنێت و وەکوو بەتانی بەکار بهێنرێت. زانیاری زیاتر و نرخی بەرهەمەکە جارێ بەردەست نیە.
جگە لەوە کۆمپانیای ئانکەر سەیوانی (چەتری) خۆرەتاوی و ساردکەرەوەی کارەباییشی نمایش کرد کە ئەوساڵ دەیانخاتە بازاڕەوە.
پانێڵەکانی ئەو بەو بەرهەمانە لە جۆری پڕۆسکایت دەبن و بە پێی وتەی ئانکەر، کارایی ئەو جۆرە پانێڵە %30 باشترە لە جۆرەکانی سیلیکۆنی کریستالی و ڕێژەی بەفیڕۆدانی وزەیان کەمترە.
ئەم بابەتە پێشتر لە ماڵپەڕی kitn.net بڵاو کراوەتەوە.














