دارەبەن
هەواڵژیری دەستکردمۆبایلفێرکاریزانستیڤیدیۆپۆدکاستپێداچوونەوەووتارتێبینی
دارەبەن

دارەبەن، ماڵی تەکنۆلۆژیا، زانست و ژیری دەستکرد

بابەتەکان

  • هەواڵ
  • ژیری دەستکرد
  • مۆبایل
  • فێرکاری
  • زانستی
  • ڤیدیۆ
  • پۆدکاست
  • پێداچوونەوە
  • ووتار
  • تێبینی

بەستەرە خێراکان

  • سەرەتا
  • دوایین هەواڵەکان
  • گەڕان
  • نووسەران
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی بکە

پەیوەندی

  • info@dareben.com
  • هەر ڕا و بۆچوونێکت هەیە، تکایە لەرێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکە .

مافی کۆپیکردنی هەموو بابەتەکان پارێزراوە بۆ دارەبەن 2726

دروستکراوە بە ❤️ بۆ گەلی کورد

    مۆبایل

    مۆبایلی گالاکسی S26 FE نمایش کرا

    سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی S26 FEـی بە ڕووکاری One UI 9، سێ کامێرا، پاتریی ۴٬۹۰۰ میلی‌ئەمپێر/کاتژمێری و پاڵپشتیی حەوت ساڵەی نەرمەواڵە ناساند
    محمد ڕەئوف٥ خەرمانان ٢٧٢٦
    گالاکسی S26 FE سامسۆنگ ئێس 26 ئێف ئی

    سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی S26 FEـی بە ڕووکاری One UI 9، سێ کامێرا، پاتریی ۴٬۹۰۰ میلی‌ئەمپێر/کاتژمێری و پاڵپشتیی حەوت ساڵەی نەرمەواڵە ناساند.

    سامسۆنگ پەردەی لەسەر گالاکسی S26 FE لادا؛ مۆبایلێکی نوێ کە بڕیارە ئەزموونی خێزانی گالاکسی S لە قاڵبێکی تەنکتر و سووکتردا بخاتە بەردەست بەکارهێنەرانێکی بەربڵاوتر. سەرنجی سەرەکیی نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ لەسەر کامێرای باشتر، ئامرازەکانی ژیری دەستکرد و نەرمەواڵەیەکی نوێیە کە لە یەکەم ڕۆژەوە زۆرێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی تێدا چالاکە. گالاکسی S26 FE زیاتر لەوەی دیزاینکردنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە بێت، بەرهەمێکە بە گۆڕانکاریی لەسەرخۆ؛ بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی لە ڕیزی باشترین مۆبایلەکاندا دانەنرێت.

    photo_2026-08-27_23-09-07.jpg

    تایبەتمەندییەکانی گالاکسی S26 FE

    گالاکسی S26 FE چوارەم ئەندامی خێزانی گالاکسی S26ـە. گالاکسی S26 FE یەکەم ئەندامی خێزانی گالاکسی Sـە کە بە شێوەی پێشوەختە بە One UI 9 دەخرێتە بازاڕەوە؛ بابەتێک کە پێگەی ئەم مۆدێلە لە نێو مۆدێلەکانی Fan Edition جیادەکاتەوە.

    سامسۆنگ لە کاتی ناساندنی گالاکسی S26 FE جەختی لەسەر سێ تەوەری سەرەکی کردەوە: وێنەگریی، ئەزموونی ژیری دەستکرد و خۆڕاگری لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا.

    کامێرا

    سامسۆنگ بۆ ئەم مۆدێلە کامێرای سێدانەیی لە دواوە و کامێرایەکی سێڵفیی لە پێشەوە لەبەرچاو گرتووە. کامێرای سەرەکیی ۵۰ مێگاپێکسڵی بە لێنزی ئۆپتیکی (OIS) و کرانەوەی دیافراگمی f/1.8 تەیار کراوە، کامێرای دووەم سێنسۆری ۱۲ مێگاپێکسڵی و لێنزی گۆشەفراوانی بە گۆشەی بینینی ۱۲۳ پلە هەیە و کامێرایەکی تەلەفۆتۆش بە سێنسۆری ۸ مێگاپێکسڵی و زوومی ئۆپتیکی ۳ هێندە و زوومی دیجیتاڵیی تا ۳۰ هێندە، ئەرکی تۆمارکردنی دیمەنە دوورەکانی لە ئەستۆ گرتووە. کامێرای سێڵفیی ئامێرەکە بە سێنسۆری ۱۲ مێگاپێکسڵی و لێنزێک بە گۆشەی بینینی ۸۵ پلە پێشکەش کراوە.

    Screenshot 2026-08-27 231135.png

    ئامرازەکانی ڤیدیۆ

    تایبەتمەندیی My FanCam کە بۆ یەکەمجار لە مۆبایلە نوشتاوە نوێیەکانی سامسۆنگدا ناسێندرا، ئێستا هاتووەتە نێو گالاکسی S26 FE. ئەم تایبەتمەندییە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک بەدوای سووژەی دیاریکراودا دەچێت و لە کاتی گۆڕینی دیمەندا، چوارچێوەی ڤیدیۆکە بە زیرەکی ڕێکدەخات. دەرئەنجام، ئەو ڤیدیۆیانەن کە پێویستییان بە دەستکاریکردنی دەستیی کەمترە و خێراتر بۆ بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئامادە دەبن. بۆ ڤیدیۆگرتن، سامسۆنگ تایبەتمەندیی Super Steadyی لەگەڵ قفڵی ئاسۆیی (Horizontal Lock) بەکارهێناوە تا لەرزین و ناهاوسەنگیی وێنە لە جووڵەی زۆردا کەم ببێتەوە. لە تەنیشت ئەوەشدا، Nightography وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی ئەزموونی وێنەگریی شەوانە ماوەتەوە و بەڵێنی تۆمارکردنی وێنەی ڕوونتر و گەشاوەتر لە ڕووناکیی کەمدا دەدات.

    تایبەتمەندیی Photo Assist دوای وێنەگرتن دێتە کار. بەکارهێنەران دەتوانن بە فەرمانی دەنگی و گفتوگۆیی، گۆڕانکاریی وەک گۆڕینی ڕۆژ بۆ شەو، زیادکردنی شتی نوێ یان چاککردنەوەی بەشە سڕاوەکان ئەنجام بدەن. سامسۆنگ دەڵێت دەرفەتی بینینی قۆناغەکانی دەستکاریکردن، چاککردنی گۆڕانکارییەکان و گەڕاندنەوەیان لە هەر قۆناغێکدا بوونی هەیە. ئامرازی Gemini Omniیش بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی کلیپی ڤیدیۆیی لە وێنە و ڤیدیۆکانی ناو گەلەری بەکارهێنراوە تا بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک ئاسانتر بێت.

    iq_ku-feature-super-steady-video--now-steadier--554216239.webp

    نەرمەواڵە

    سامسۆنگ لە گالاکسی S26 FE پشتی بە ژیری دەستکرد بەستووە. گالاکسی S26 FE بە ئەندرۆید ۱۷ و One UI 9 ناسێندراوە و کۆمەڵێک ئەزموونی Galaxy AI دەخاتە بەردەست بەکارهێنەر. سامسۆنگ دەڵێت ئەم چینە نەرمەواڵەییە بە تێگەیشتنی باشتر لە بارودۆخ و زەمینەی بەکارهێنەر، کارە ڕۆژانەییەکان خێراتر و یەکگرتووتر پێش دەخات. تایبەتمەندیی Now Brief کە پێشتر لە زنجیرەی گالاکسی S25 بینرابوو، ئێستا بە کارتی دەستکاریکراوی وەک زانیاریی کەشوهەوا و دۆخی تەندروستی تەیار کراوە. بەکارهێنەران دەتوانن بە فەرمانێکی سادە، کارتی دڵخوازی خۆیان دروست بکەن و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ پێداویستیی ڕۆژانەیاندا هاوئاهەنگ بکەن. تایبەتمەندیی Now Nudge ئێستا پاڵپشتی لە هەندێک بەرنامە و ئاگادارکردنەوەی جۆراوجۆر دەکات و پێشنیاری گونجاو لە درێژایی ڕۆژدا پێشان دەدات. لە هەمان ئاڕاستەدا، Circle to Search with Google و Gemini Live ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن چەندین بابەت لە یەک کاتدا لە ناو وێنەیەکدا بگەڕێن؛ لە کاڵا و شوێنەکانەوە بگرە تا کەرەستە و وردەکارییە ناسراوەکانی تر.

    iq_ku-feature-get-a-6-month-trial-on-us-554457679.webp

    رەقەکاڵا

    چیپی ئێگزینۆس ۲۵۰۰ هێزی گالاکسی S26 FEـە. سامسۆنگ بۆ گالاکسی S26 FE ڕوونمایەکی ۶٫۷ ئینجی ئۆلێد (لە جۆری Dynamic AMOLED 2X) بە ڕوونیی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی ۱۲۰ هێرتز لەبەرچاو گرتووە. ڕووناکیی روونماکە دەگاتە ۱۹۰۰ نیت و تێکڕای نوێبوونەوەکەی لە دۆخەکانی ۶۰ و ۱۲۰ هێرتزدا بەردەستە.

    samsung-galaxy-s26-fe-display-6a8ff6930f3957cb70f22ff3.webp

    پاتری

    سەرچاوەی وزەی ئامێرەکە، پاترییەکی ۴٬۹۰۰ میلی‌ئەمپێر/کاتژمێرییە. سامسۆنگ دەڵێت بە ئاداپتەری ۴۵ واتی، بارگاویکردنەوەی پاتری لە ماوەی نزیکەی ۳۰ خولەکدا دەگاتە ۶۹٪. بارگاویکردنەوەی خێرای بێتەلی ۱۵ واتییش پاڵپشتی دەکرێت و تایبەتمەندیی Wireless PowerShare بۆ هاوبەشکردنی بارگاوی لەبەردەستدایە. توانستی پاتری ۴٬۷۵۵ میلی‌ئەمپێر/کاتژمێر ڕاگەیەندراوە. هەڵبەت ئەوە قەبارەیەکی زۆر گونجاو نیە لە چاو رکابەرەکان کە مۆبیل بە پاتری 10 هەزار ملی ئەمپێری نمایش دەکەن؛ هەروەها خاڵی نەرێنی پاتری ئەو مۆبایلە ئەوەیە کە هێشتا لەسەر تەکنۆلۆژی لیتیۆم/یۆنی ماوەتەوە لە کاتێکدا رکابەرەکان چوونە سەر تەکنۆلۆژی سیلیکۆن کەربۆن.

    چیپ و پێکهاتە

    لە دڵی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگدا، چیپسێتی ئێگزینۆس ۲۵۰۰ ،۳ نانۆمەتری خۆی دەنوێنێت. سامسۆنگ بۆ ئەم مۆدێلە سێ پێکهاتەی بیرگە پێشکەش دەکات: ۸ گێگابایت ڕام لەگەڵ ۱۲۸ گێگابایت بیرگەی ناوەکی، ۸ گێگابایت ڕام لەگەڵ ۲۵۶ گێگابایت بیرگەی ناوەکی و ۸ گێگابایت ڕام لەگەڵ ۵۱۲ گێگابایت بیرگەی ناوەکی.

    پەیوەندی

    لە بەشی پەیوەندییەکاندا، گالاکسی S26 FE پاڵپشتی لە 5G، LTE، Wi-Fi 6E، Wi-Fi Direct و Bluetooth 5.4 دەکات. هەروەها وەشانی بەرزکراوەی Smart Switch بۆ گواستنەوەی ئاسانتری زانیارییەکان لە ئامێرەکانی ئەندرۆید یان iOS پێشکەش کراوە. بەکارهێنەران دەتوانن تەنها بە سکانکردنی کۆدی QR، داتای وەک تێپەڕوشەکان، کلیلی تێپەڕبوون (Passkeys)، مێژووی پەیوەندییەکان، ڕێکخستنی دەستپێگەیشتن و زانیاریی eSIM بە شێوەی بێتەل بگوازنەوە بەبێ پێویستی بە دامەزراندنی بەرنامەی زیادە.

    سامسۆنگ بەڵێنی حەوت نەوە نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن و حەوت ساڵ نوێکردنەوەی ئەمنیی بۆ گالاکسی S26 FE داوە. ئەم کۆمپانیایە دەڵێت ئەم پابەندییە درێژخایەنە، مۆبایلەکە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن گونجاو دەکات.

    S26FE-MLP-FT02-Design-MO.webp

    رەنگ و نرخ

    ئامێرەکە بە قەبارەی ۱۶۱٫۶ لە ۷۶٫۹ لە ۷٫۴ ملیمەتر و کێشی ۱۹۳ گرام دەخرێتە بازاڕەوە. بڕوانامەی IP68 بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر ئاو و تۆزوخۆڵ وەرگیراوە. ڕەنگە ڕاگەیەندراوەکان بریتین لە شین (Blueberry)، گرافیت و فستقی (Pistachio). سامسۆنگ دەڵێت خستنەڕووی سەرەتایی لە ڕۆژی ۴ی ئەیلوول لە هەندێک بازاڕی دیاریکراودا دەستپێدەکات و نرخی مۆبایلەکە لە 700 دۆلارە دەست پێدەکات و بەپێی پێکهاتە جیاوازەکانی گرانتر دەبێت.

    تاگەکان:
    سامسۆنگگالاکسیS26
    هاوبەشی بکە:
    محمد ڕەئوف
    محمد ڕەئوف

    دامەزرێنەر

    ئامانجم خزمەت و پەرەپێدانی زمانی کوردیە لەسەر ئینتەرنێت.

    شوێنی ڕیکلام

    بۆ ڕیکلام لێرە پەیوەندیمان پێوە بکە

    هەواڵی زیاتر لەمۆبایل

    دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان

    بینینی زیاتر
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra
    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI

    محمد ڕەئوف•١٤ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان
    ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا AGI ئێنڤیدیا
    ژیری دەستکرد

    ئێنڤیدیا: گەیشتووینەتە ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا

    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا (Nvidia) ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە زۆربەی بوارەکاندا گەیشتووەتە ژیری دەستکردی مرۆڤ‌ئاسا (AGI)

    محمد ڕەئوف•٦ خەرمانان
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra
    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI

    محمد ڕەئوف•١٤ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان
    ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا AGI ئێنڤیدیا
    ژیری دەستکرد

    ئێنڤیدیا: گەیشتووینەتە ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا

    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا (Nvidia) ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە زۆربەی بوارەکاندا گەیشتووەتە ژیری دەستکردی مرۆڤ‌ئاسا (AGI)

    محمد ڕەئوف•٦ خەرمانان

    پێشنیاری سەرنووسەر

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    هەواڵە پەیوەندیدارەکان

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    ڕێدمی نۆت 17 پرۆ ماکس
    مۆبایل

    مۆبایلی ڕێدمی نۆت 17 پرۆ ماکس نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٥ خەرمانان
    مۆبایلی ئۆنەر play 20a مۆبایلی هۆنەر
    مۆبایل

    ئۆنەر مۆبایلی Play 20Aی بە ڕوونمای پشتەوە ناساند

    محمد ڕەئوف•٢ خەرمانان