دارەبەن
هەواڵژیری دەستکردمۆبایلفێرکاریزانستیڤیدیۆپۆدکاستپێداچوونەوەووتارتێبینی
دارەبەن

دارەبەن، ماڵی تەکنۆلۆژیا، زانست و ژیری دەستکرد

بابەتەکان

  • هەواڵ
  • ژیری دەستکرد
  • مۆبایل
  • فێرکاری
  • زانستی
  • ڤیدیۆ
  • پۆدکاست
  • پێداچوونەوە
  • ووتار
  • تێبینی

بەستەرە خێراکان

  • سەرەتا
  • دوایین هەواڵەکان
  • گەڕان
  • نووسەران
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی بکە

پەیوەندی

  • info@dareben.com
  • هەر ڕا و بۆچوونێکت هەیە، تکایە لەرێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکە .

مافی کۆپیکردنی هەموو بابەتەکان پارێزراوە بۆ دارەبەن 2726

دروستکراوە بە ❤️ بۆ گەلی کورد

    هەواڵ

    دوای ڤیدیۆی دزەپێکراوی GTA 6 بانگهێشتی دادگە بۆ مایکرۆسۆفت و دیسکۆرد دەرکرا

    دوای بڵاوبوونەوەی چەندین ڤیدیۆی دزەپێکراو لە یاری (GTA 6)، کۆمپانیای Take-Two Interactive فەرمانی بانگهێشتی دادگای بۆ مایکرۆسۆفت و دیسکۆرد دەرکردووە
    محمد ڕەئوف٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٦
    یاری GTA 6

    دوای بڵاوبوونەوەی چەندین ڤیدیۆی دزەپێکراو لە یاری Grand Theft Auto VI (GTA 6)، کۆمپانیای Take-Two Interactive فەرمانی بانگهێشتی دادگای بۆ مایکرۆسۆفت و دیسکۆرد دەرکردووە و داوای ڕوونکردنەوە لەم بارەیەوە دەکات.

    بەپێی ڕاپۆرتێکی Kotaku، ئەم کۆمپانیایە بەدوای زانیاریدایە لەسەر ئەو ناوەڕۆکانەیە کە «مافی خاوەندارێتیی هزری» (Intellectual Property)ی پەیوەندیدار بەم یارییەی پێشێل کردووە. لەو فەرمانە دادوەرییانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە تۆمار کراون، کۆمپانیای Take-Two Interactive ڕایگەیاندووە کە ناوەڕۆکی خاوەن مافی لەبەرگرتنەوە (کۆپی رایت) بریتین لە «ناوەڕۆکی دەنگی و بینراو، بەرهەمە هونەرییەکان، وێنەکان، دیالۆگەکان یان توخمە داڕێژراوە داهێنەرانەکانی تر» و ئەم کۆمپانیایە بەتەمایە ناسنامەی «ئەو کەسانەی گومانی پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیی هزرییان لێدەکرێت» ئاشکرا بکات. بەپێی ئەم فەرمانە دادوەرییانە، مایکرۆسۆفت و دیسکۆرد تا ۴ی سێپتەمبەر مۆڵەتیان هەیە زانیارییە داواکراوەکان پێشکەش بکەن.

    ئەم فەرمانە دادوەرییە بەهۆی پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە دەرکراوە

    لەسەر ڤیدیۆ دزەپێکراوەکان واتەرمارکی کەسێک یان گرووپێک بە ناوی «CyberLeek» دەبینرێت و تێیاندا کەسایەتییەک کە پێدەچێت «جەیسن دووڤاڵ» (Jason Duval)، یەکێک لە دوو کارەکتەرە سەرەکییەکەی GTA VI بێت، خەریکی ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆردایە لەوانە شۆفێری، لێخوڕینی فڕۆکە، بەکارهێنانی شۆکەری کارەبایی و هێرشکردنە سەر کەسێک بە ئاچوار. لە یەکێک لەم ڤیدیۆیانەدا، یاریزانەکە بە تەقەکردن لە دیوار، وشەی «LEEK» لەسەری دروست دەکات.

    مایکرۆسۆفت و دیسکۆرد تا ئێستا وەڵامی داواکاریی میدیاکانیان بۆ دەربڕینی ڕا نەداوەتەوە. سەرەڕای ئەمەش، «سکۆت ڤان ڤلێت»، بەڕێوەبەری باڵای تەکنەلۆژیای ئێکس بۆکس (Xbox)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X ڕایگەیاندووە: «ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ Take-Two و Rockstar Games هاوکاری دەکەین بۆ پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی پاراستنی بەرهەمە داهێنەرانەکان و مافەکانی خاوەندارێتیی هزری.»

    ئەم دزەپێکردنانە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە ڕاکستار بەنیازە پێشبینینێکی (Preview) ورد و نوێی یاریەکە لە ڕێکەوتی ۲۷ی ئاب لە ڕێگەی نێتفلێکسەوە بڵاوبکاتەوە. وەشانی کۆتایی یاریەکەش بڕیارە لە ۱۹ی نۆڤەمبەر بخرێتە بازاڕەوە.

    دیارە ئەمە یەکەمجار نییە کە زانیارییەکانی GTA VI لەلایەن هاککەرانەوە دزەی پێدەکرێت. لە ساڵی ۲۰۲۲دا، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی هاککەری Lapsus$ وێنە و ڤیدیۆکانی ئەم یاریەی بڵاوکردەوە کە بە شێوەیەکی سەیر لە ڕێگەی ئامێرێکی Amazon Fire TV Stickەوە ئەنجامدرا. دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەندروستیی دەروونی دەریخست کە ئەم هاککەرە توانای ئامادەبوونی لە دادگای نییە و لە ئەگەری ئازادبوونیدا بەنیازی دووبارەکردنەوەی تاوانی سایبەرییە، دادوەر سزای خەواندن لە نەخۆشخانەی بەسەردا سەپاند.

    تاگەکان:
    یاریGTA 6دلایڤەر
    هاوبەشی بکە:
    محمد ڕەئوف
    محمد ڕەئوف

    دامەزرێنەر

    ئامانجم خزمەت و پەرەپێدانی زمانی کوردیە لەسەر ئینتەرنێت.

    شوێنی ڕیکلام

    بۆ ڕیکلام لێرە پەیوەندیمان پێوە بکە

    هەواڵی زیاتر لەهەواڵ

    دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان

    بینینی زیاتر
    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا؛ بەرزبوونەوەی فەرمی لە داتابەیسی یونیکۆد (CLDR 49)

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نرخ و مواسەفات
    مۆبایل

    ئایفۆن دوۆ iPhone Duo نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان

    ئایفۆن دوئۆ (iPhone Duo)ی ئەپڵ، پەردەی لەسەر لادرا؛ ئایفۆن دوۆ وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٢٣ خەرمانان
    ئایفۆن 18 ، ئایفۆن ١٨ پرۆماکس
    مۆبایل

    ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس نمایش کران

    ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسی نمایش کرد؛ ئایفۆن 18 هەمان ئایفۆنەکانی پێشووتر بە چەند ئەپدەیتێکی نەرمەواڵە و سەختەواڵە

    محمد ڕەئوف•٢٢ خەرمانان
    چات جی پی تی بەهێزترین زیرەکی دەستکردیی خۆی ناساند gpt 6 astra
    ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra خاڵی وەرچەرخانی ژیری دەستکرد

    چات جی پی تی GPT 6 Astra راگەیەندرا. بەهێزترین ژیری دەستکرد بۆ هەرکارێک. ئەپن ئەی ئای بانگەشەی ئەوە دەکات گەیشتۆتە زیرەکیی دەستکردی AGI

    محمد ڕەئوف•١٤ خەرمانان
    دابەزاندنی ڤیدۆی یوتوب \ چۆنیەتی دابەزاندنی ڤیدیۆی یوتیوب
    فێرکاری

    فێرکاری دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب

    لەم فێرکارییەدا پێتان دەڵێین چۆن ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنن لە رێگەی تێلێگرام و ماڵپەڕەوە. دابەزاندن و داگرتنی ڤیدۆی یوتوب بەخۆڕایی لە رێگەی رۆبۆتی تێلێگرامەوە

    مەسعەب ئافتابی•٩ خەرمانان
    ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا AGI ئێنڤیدیا
    ژیری دەستکرد

    ئێنڤیدیا: گەیشتووینەتە ژیریی دەستکردی مرۆڤ ئاسا

    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا (Nvidia) ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە زۆربەی بوارەکاندا گەیشتووەتە ژیری دەستکردی مرۆڤ‌ئاسا (AGI)

    محمد ڕەئوف•٦ خەرمانان

    پێشنیاری سەرنووسەر

    مردنی دیجتاڵیی زمانی کوردی
    تێبینی

    کاریگەری تەکنۆلۆژیا لەسەر مردنی زمانی کوردی

    ژیریی دەستکرد و نەوەی داهاتوو
    ووتار

    کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی گەنجی کورد

    گۆرانی بە زیرەکی دەستکرد
    ڤیدیۆ

    فێرکاری دروستکردنی گۆرانی و مۆسیقا بە زیرەکی دەستکرد

    فێرکاری دروستکردکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی
    فێرکاری

    فێرکاری دروستکردنی ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد (Kling 2.1 و Veo 3) بە خۆڕایی

    هەواڵە پەیوەندیدارەکان

    زمانی کوردی لە یونیکۆد و مۆبایل و ژیری دەستکرد
    هەواڵ

    هەنگاوێکی مێژوویی بۆ زمانی کوردی لە ستانداردە جیهانییەکاندا

    محمد ڕەئوف•٢٤ خەرمانان
    ماک ستۆدیۆ 2026 | بەهێزترین کۆمپیتەری ئەپڵ
    هەواڵ

    ماک ستۆدیۆ 2026؛ بەهێزترین کۆمپیوتەری ئەپڵ نمایش کرا

    محمد ڕەئوف•٤ خەرمانان
    یەکەمین بانکی عێراق بانکی ئێف ئای بی fib هاک کرا
    هەواڵ

    بانکی ئێف ئای بی fib لە لایەن تیمی سایبەر دراگۆنز هاک کرا

    محمد ڕەئوف•٢ خەرمانان
    کۆڕەک تیلیکۆم
    هەواڵ

    راگەیەندراوی کۆڕەک سەبارەت بە بڕیاری دەستەی راگەیاندنی عێراق

    محمد ڕەئوف•١٩ گەلاوێژ