کۆڕەک تیلیکۆم دوای بڕیارە نوێیەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کە راگەیەنداروێکی بڵاو کردەوە. دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە بیانووی جێبەجێ نەکردنی ئەرکە داراییەکان لە بڕیارێکدا کۆتاییهانتی گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک راگەیاند و داوا لە خەڵکی دەکات بۆ ئەوەی تووشی زەرەر و زیان نەبنەوە، هەرجۆرێک لە پەیوەندی ئابووری دارایی لەگەڵ کۆمپانیاکە بپچڕێنن. بەڵام ئەوان دەڵێن کە بەکارهێنەران سیمکارتەکانیان فڕێ نەدەن تاوەکوو بڕیار و زانیاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
کۆڕەک لە راگەیاندراوێکدا ئەم بڕیارە بە سیاسی و نادادپەروەرانە دەزانێت و دەڵێت لەو جۆرە بڕیارانە زیانی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت.
دەقی راگەیەندراوی کۆڕەک لە وەڵامی بڕیاری دەستەی راگەیاندنی عێراق:
ڕاگەیەندراوێک لە کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆمەوە؛ کاتێک دادپەروەری دەکرێتە قوربانی بەرژەوەندییەکان
بە داخێکی زۆرەوە ئاگاداری ئەو ڕاگەیەندراوە بووین کە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە دەەرچووە، کە وردەکاریی ئەو ڕێکارانەی لەخۆگرتووە کە دەستەکە نیازی هەیە لە دژی کۆمپانیاکەمان و بەشداریووانمان بیانگرێتەبەر. ئەم ڕاگەیەندراوە مایەی سەرسوورمانمان نەبوو، چونکە ماوەماوە ڕاهاتووین لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری نادادپەروەرانەی یەک بە دوای یەکی لەلایەن دەستەکەوە، کە بە هاندانی ئەو ڕەوتە سیاسییە یان ڕێبەری کارگێڕی دەستەکە دەکات، ئەنجام دەدرێن. خۆشحاڵ بووین بە ڕاگرتنی ئەو ڕێکارانە تەنانەت بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت، دوای ئەوەی لیژنەیەکی دادپەروەر بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە (٢٥١٢٤٤) لە ٢٧/٥/٢٠٢٥ پێکهێنرا، کە گەیشتە کۆمەڵێک ڕاسپاردە، و لەلایەن ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پەسەند کران. لەسەر بنەمای ئەو ڕاسپاردانە، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە دەستەکەدا بڕیاری خۆی لە ٢٢/٩/٢٠٢٥ دەرکرد، کە بریتی بوو لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی دیوانی و واژۆکردنی گردبەستێکی سازان لە نێوان ئیمە و دەستەکەدا، بە مەرجێک هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی کارکردنی خزمەتگوزارییەکانی مؤبایل بە تەکنەلۆژیای نەوەی چوارەم (4G)هاوشێوەی دوو کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکەی دەستەکە. بەم شێوەیە، گردبەستی چارەسەرکردنەکە لە ٢٣/٩/٢٠٢٥ واژوو کرا، کە مەەرجی جێبەجێبوونی ئەوە بوو ئاگادارمان بکەنەوە لە پێدانی مۆڵەتەکە. بەڵام ئەوانەی ئەم دەستکەوتەیان بەدڵ نەبوو، بە ڕێستێکی کارگێڕییان وەکو بیانوو هێنایەوە کە ڕێگری کرد لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی واژۆوکردنی گردبەستی مۆڵەتەکە. بەمەش بەشێوەیەکی یاسایی جێبەجێکردنی گردبەستی چارەسەرکردنەکە دواکەوت. لەو بەروارەوە تا ٢٥/٦/٢٠٢٦، نووسراوەکان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئاڵۆگۆڕ دەکران بۆ لابردنی ئەو کۆسپە، بەڵام سووربوونی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی چارەسەرە پێشنیارکراوەکان ڕێگری لێکرد، تا کۆتایی هات بە دەرکردنی بڕیارێکیان لە ٢٥/٦/٢٠٢٦ کە هەڵوەشاندنەوەی گردبەستی چارەسەرکردنەکەی لەخۆدەگرت، تاکو بتوانن پلانی کۆتاییهێنان بە تاکە کۆمپانیا نیشتمانییەکەی نێوان کۆمپانیاکانی پەیوەندی جێبەجێ بکات. دەستەکە لە ماوەی تەنەدان لە بڕیارەکەیدا نەوەستا لە دووبارەکردنەوەی لێدوانەکانی لە ڕێگەی سەرکۆ میدیاییەکانیەوە و ڕاگەیاندنی پلانەکانی دژی کۆمپانیاکەمان، تاوەکو ئهمڕۆش دیسان بە ڕاگەیاندراوەکەی کە خرایە بەردەم ڕای گشتی، تووشی سەرسوورمانیان کردین.
دەمانەوێت ڕوونی بکەینەوە کە سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هیچ دەسەڵاتێکی هەڵوەشاندنەوەی سازانەکەی نییە، چونکە ئەو سازانە لەلایەن دەسەڵاتی باڵاکانەوە پەسەند کراوە، نەەک لەخۆوە و بەتهنیا بە بڕیاری دەستەکە بوبێت. ئەو ڕەفتار و نالەبارییانەی کە دژ بە کۆمپانیاکەمان دەگیڕێتەبەر، دەمانخاتە ژێر پرسیارەوە کە ئایا دەستەکە ئەوەی لە بەرچاو گرتووە کە ئەم ڕێکارە نادادپەروەرانه و ناپیشەییانه، کاریگەری لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت لە بەردەم وەبەرهێنەری بیانییدا؟
سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکەمان بڕیاری چەسپاوی دادگای هەیە بۆ وەرگرتنی سەدان ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو لەسەر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، بەڵام ئیمە لەبەر ڕێز و پێزانینمان بۆ ئەو دەسەڵات و لایەنانەی هەوڵی دادپەروەرییان بۆ داوین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان، جێبەجێکردنی وەرگرتنی قەرەبووەکەمان دواخستووە.
لە کۆتاییدا، ئیمە چاومان لە دەستوەردانی جەنگاوەری دژی گەندەڵی، بەڕێز سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی هەیە بۆ دادپەروەربوون لەگەڵ کۆمپانیاکەمان بەرامبەر ئەو زوڵمەی لێی کراوە و لێی دەکرێت. بە پشتیبەستن بە دانایی و بێریی سەرکردایەتی ژیرانەی وڵات و پێش هەموو شتێکیش دادپەروەری دادگاکانمان، پەیمان بە بەشداریووانمان دەدەین کە لە هیچ هەوڵێک دریغی ناکەین بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان و سەرخستنی دادپەروەری.













