لقی هیندی کۆمپانیای سامسۆنگ بەبێ دەنگی نرخی مۆبایلە ئابووری و مامناوەندەکانی خۆی لە زنجیرە جیاوازەکاندا بەرزکردەوە.
بەرزبوونەوەی تێچووی رەقەکاڵا (هاردوێر)، سەرئەنجام کاریگەری خۆی خستە سەر بازاڕی مۆبایلە هەرزانەکان. شیکارییەکان پێشتر هۆشدارییان دابوو بەهۆی پەرەسەندنی زۆری ژیری دەستکرد پێویستی بە سەرچاوەی پرۆسێسکردن، مۆبایلە ئابوورییەکان هەستیارییەکی زۆریان بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی پارچەکان هەیە. ئێستاش بەهۆی دروستبوونی کەمی لە بازاڕی ڕام (RAM) و بیرگەی ناوەکیدا، لقی هیندی سامسۆنگ بە بێدەنگی نرخی مۆدێلە بنەڕەتییەکانی خۆی بەرزکردەوە.
ئەم گۆڕانکارییەی نرخ، مۆدێلە ئاست نزمەکانی وەک زنجیرەی 06، 07 و 17 لە هەردوو وەشانەکانی 4G و 5G لە خێزانەکانی گالاکسی A، گالاکسی F و گالاکسی M دەگرێتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخەکان، گرانترین وەشانی مۆبایلی گالاکسی A17 5Gی گەیاندووەتە زیاتر لە ۳۰ هەزار ڕوپیە (نزیکەی ۳۱۵ دۆلار)، کە بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە، ژمارەیەکی بەرزە.
کڕیارانی هیندی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی مۆبایلەکانی سامسۆنگ، هێشتا دەتوانن سوود لە پلانە هاندەرەکان وەربگرن. سامسۆنگ ئەگەری وەرگرتنەوەی تا ۱۰٪ی پارەکەی (Cashback) ڕەخساندووە لە ڕێگەی کارتە بانکییە دیاریکراوەکانەوە.
ئەو کڕیارانەی بۆ یەکەمجار لە ماڵپەڕی فەرمی یان ئەپڵیکەیشنی تایبەتی سامسۆنگی هیندستان بکڕن، داشکاندنی دوو هەزار ڕوپیەییان بۆ دەکرێت. هەروەها بژاردەی گۆڕینەوەی مۆبایلە کۆنەکان (Trade-in) وەک یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم بەکارهێنەران بەردەوامە.












